دوو کوردی ئێزدی خه‌ڵاتی دایکه‌ تێرێزا وه‌رده‌گرن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت: دوو کوردی ئێزدیی ڕزگاربووی ده‌ستی داعش وه‌ک چالاکڤانی ئاشتی خه‌ڵاتی دایکه‌ تێرێزا له‌ وڵاتی هیندستان مسۆگه‌ر ده‌که‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌حما خه‌لیل قایمقامی قه‌زای شنگال به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند: له‌ وڵاتی ھیندستان خه‌ڵاتی دایکه‌ تێرێزا ده‌درێته‌ ١٠ که‌سایه‌تیی جیھانی که‌ دوو له‌وانه‌ ئافره‌تێک و پیاوێکی ئێزدیی ڕزگاربووی ده‌ستی داعشن که‌ ئه‌مه‌ش گرنگیی زۆری بۆ ئێمه‌ ھه‌یه‌ و ئه‌و دوو که‌سه‌ ئه‌و خه‌ڵاته‌ به‌ ناوی ھه‌موو کوردانی ئێزدییه‌وه‌ وه‌رده‌گرن.

ناوبراو گوتیشی: "له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته‌ بۆ ئێمه‌ زۆر گرنگه‌ چوونکه‌ نامه‌یێکه‌ بۆ ھه‌موو وڵاتانی جیھان بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که‌ چ کاره‌ساتێک به‌ سه‌ر کوردانی ئێزدی ھاتوووه‌."

مه‌حما خه‌لیل ڕاشی‌گه‌یاند که‌ ھه‌ریه‌که‌ له‌ له‌یلا ته‌حلۆ ئافره‌تێکی ڕزگاربووی ده‌ستی داعش و ئێدیس به‌شار، که‌ ئه‌ویش له‌ کۆمه‌ڵکوژیی گوندی کۆچۆ ڕزگار بوووه‌، ئه‌و خه‌ڵاته‌ وه‌رده‌گرن.

شایانی باسه‌؛ ساڵانه‌ له‌ وڵاتی ھیندستان خه‌ڵاتێک به‌ ناوی خه‌ڵاتی دایکه‌ تێرێزا ده‌به‌خشرێته‌ ١٠ که‌سایه‌تی و چاڵاکڤانی جیھانی که‌ ڕۆڵێکی کاریگه‌ریان له‌ کاری مرۆڤایه‌تی و ئاشتی و خۆبه‌خشی ھه‌یه‌ و ئه‌م خه‌ڵاته‌ له‌ ساڵی ٢٠٠٥وه‌ تاوه‌کوو ئێستا ساڵانه‌ ده‌درێته‌ ١٠ که‌سایه‌تیی جیھانی.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38957

Your Comment

You are replying to: .
captcha