یونامى داوا له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان ده‌کات که‌ پشتگیری له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدى بکه‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان بۆ عێراق داوا له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌كات بۆ پشتگیری كردن له‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت‌ به‌گوێره‌ی ئه‌و كاته‌ى به‌ ده‌ستوور دیاریكراوه‌ و هاوكات ڕێژه‌ى ژنانیش له ‌به‌رچاو بگیرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 21ی تشرینی یه‌که‌می 2018 یونامی له‌ ڕێگای ڕاگه‌یێندراوێکه‌وه‌ بڵاوی كرده‌وه که‌ دوای گفتوگۆی چڕوپڕی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی پارته‌ سیاسییه‌كاندا، یان كوبیش نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان بۆ عێراق داوا له‌ پارته‌ سیاسییه‌كان ده‌كات بۆ پشتگیری كردنی هه‌وڵه‌كانی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕاسپێردراو.

هه‌روه‌ها داواى هاوكاری كردنی عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌كات له‌ پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێدا "له‌گه‌ڵ دانانی خۆشگوزه‌رانی وڵات و خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌ سه‌رووی هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌ حیزبییه‌كانه‌وه."

نوێنه‌ری تایبه‌تی سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان گوتیشی که‌ چاوه‌ڕوانی خه‌ڵكی عێراق له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی ئه‌وه‌یه‌ كه ‌بتوانێت كابینه‌كه‌ی خۆی ئازادانه‌ به‌ پێكهاته‌یێک ڕابگه‌یه‌نێت كه‌ بتوانێت وه‌ڵامێكی به‌هێز بێت بۆ ئه‌و عێراقییانه‌ی كه‌ داوای گۆڕانكاری و وازهێنان له‌ شێوازی ڕابردوو ده‌كه‌ن.

كوبیش ده‌شڵێت: "له‌ سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه‌كانم له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ عێراقییه‌كاندا، له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک كۆماری عێراق و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، موحه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕاسپێردراو و چه‌ندان سه‌ركرده‌ و نوێنه‌رانی سیاسی و جڤاكی‌تردا هه‌ستم به‌ مكوڕی و بڕیاری شێلگیرانه‌ كرد بۆ خێراكردن له‌ پێكهێنانی حكوومه‌تدا له‌به‌ر ڕۆشنایی باشترین به‌رژه‌وه‌ندیی وڵات و خه‌ڵكه‌كه‌ی".

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38956

Your Comment

You are replying to: .
captcha