به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی سه‌رکۆماری عێراق له ڕاگه‌یێندراوێکدا بڵاوی کردۆته‌وه که ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 21ی تشرینی یه‌که‌می 2018 د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا پێشوازی كرد له وه‌فدێكی كوردانی فه‌یلی.
له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆک کۆماری عێراق دووپاتی كرده‌وه که كوردانی فه‌یلی پێكهاتهیێكی ڕه‌سه‌نی عێراقیین و ڕۆڵی دیار و گرنگیان هه‌یه له هه‌موو سه‌رده‌مه‌كانی مێژووی عێراقدا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوووه که "پێویسته کوردانی فه‌یلی و هه‌موو ئه‌و پێكهاتانه‌ی که زوڵم و زۆریان چهشتوووه له‌سه‌ر ڕژێمی به‌عس، قه‌ره‌بوو بکرێنه‌وه".
هاوکات سه‌رۆک به‌رهه‌م ساڵح ڕوونی كرده‌وه كه پێویسته كوردانی فه‌یلی به‌شداریی كارا و كاریگه‌رییان هه‌بێت له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا به‌و پێیه‌ی ڕۆڵه‌كانی ئه‌م پێكهاته‌یه‌ش كه‌سانی خاوه‌ن توانا و لێهاتوویان تیادا ھهڵکهوتوووه.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment