بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کوردەکانی سووریا لە هاوینی ڕابردوودا بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندیی سووریا، هاوکات لەگەڵ نزیک بوونەوەی کۆتایی هاتنی شەڕی ناوخۆ، سەردانی دیمەشق-یان کرد و دانووستانیان لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی دەست پێکرد. بەڵام دانووستانی نێوان کوردەکان و دەوڵەتی ناوەندیی سووریا بە بۆنەی مکووڕ بوونی کوردەکان لەسەر خۆبەڕێوەبەریی لە باکووری سووریا وەستاوە.
ڕۆژنامەی دەیلی تایمز ئاماژە بە دانووستانەکانی نێوان کورد و دەوڵەتی ناوەندیی سووریا دەدات و جەخت لەسەر درێژەدان بەو دانووستانە دەکات، چوونکە بە وتەی مانیش ڕای، شرۆڤەکاری پرسی ناوچەکە و نووسەری ئەم بابەتە، دانووستانەکان پڕۆسەیێکی درێژخایەنە و ئەوان نابێت لە سەرەتای دانووستانەکاندا داواکاریی زۆریان لە یەکتر ببێت.
ناوبراو ئاماژە دەدات بە دانووستانەکانی ئەم دواییەی نێوان کوردەکان و حکوومەتی بەشار ئەسەد و دەڵێت ئەو دانووستانە یەکەمین تەعامولی دیپلۆماتیکی نێوان کودەکان و دیمەشق لە ساڵی 2011وە بووە و جەخت دەکاتەوە کە دانووستان پڕۆسەیێکی درێژخایەنە و نابێت چاوەڕوان بکرێت کە لەسەرەتاوە سەرکەوتن بەدەست بێنێت. گرینگترین ناکۆکیی نێوان ئەوان لەسەر چۆنییەتیی دەسەڵات لە سووریایە کە کوردەکان جەخت لەسەر لامەرکەزیەت و دروست کردنی سیستەمی فیدراڵی دەکەنەوە. ئەو پرسە بە ئاوڕدانەوە لە جیاوازیی قەومی زمانی و ئایینی ئاساییە و ئەگەر سیستەمی فیدراڵی جێگیر بکرێت ئەوە دەبێتە هۆی دڵنیا بوون لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی سووریادا.
نووسەری بابەتەکە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە قەیرانی سووریا دەبێت لەلایەن سووریاییەکانەوە چارەسەر بکرێت. کوردەکانی سووریا و حکوومەتی ناوەندی چوون یەکتریان پێویستە بۆ مانەوە و دووبارە دروست کردنی سووریا، دەبێت بۆ دروست کردنی سووریایێکی باشتر هاوکاری یەکتر بن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment