جه‌بار لعێبی: هه‌وڵی به‌رهه‌مهێنانی 7 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ده‌ده‌ین

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاشكرای كرد که‌ ڕۆژانه‌ هه‌وڵی به‌رهه‌مهێنانی 7 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاو ده‌ده‌ن و له ‌به‌رنامه‌شیاندایه‌ له‌ ساڵی 2019دا بتوانن ڕۆژانه‌ 4 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ بكه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌بار لعێبی وه‌زیری نه‌وتی عێراق له‌ گفتوگۆیێكی ته‌له‌فزیۆنیدا وتی: له ‌ئێستادا هه‌وڵی ئه‌وه ‌ده‌ده‌ین ڕۆژانه‌ 1 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری عه‌تبه‌ی ئوردنییه‌وه‌ هه‌نارده‌ بكه‌ین.

ناوبراو وتیشی: "له ‌هه‌وڵی ئه‌وه‌شداین به‌رهه‌می ڕۆژانه‌ی نه‌وت بگه‌یه‌نینه‌ 7 ملیۆن به‌رمیل و له‌ ساڵی 2019دا بتوانین ڕۆژی 4 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ بكه‌ین".

وه‌زیری نه‌وتی عێراق سه‌باره‌ت به‌ سووتان و به‌فیڕۆچوونی غازی سروشتییش ڕوونی کرده‌وه‌ که‌ له ‌ساڵی 2021دا سووتاندنی غاز به‌هۆی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ده‌وه‌ستێنرێت و پاڵاوگه‌ی بێجی له‌ باكوور ده‌ستی كردۆته‌وه‌ به ‌كار و له‌ ئێستاشدا توانای ڕۆژانه‌ی 70 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38943

Your Comment

You are replying to: .
captcha