وتەبێژی ئەردۆغان: لەم مانگەدا فەڕەنسا و ئەڵمانیا و تورکیا و ڕووسیا لە ئیستەنبوڵ کۆ دەبنەوە

بەشی تورکیا- وتەبێژی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وتی کۆبوونەوە چوار قۆڵییەکە هەریەک لە سەرۆکەکانی تورکیا و ڕووسیا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا لەخۆ دەگرێت و لە 27 ی مانگی 10 دا بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ڕەوشی سووریا لە ئیستەنبوڵ بەڕێوە دەچێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەزگای هەواڵی ئەنادۆڵۆی تورکی لە زاری ئیبراهیم کالینەوە بڵاوی کردەوە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر ڕەوشی ئێستای پارێزگای ئیدلب دەکرێت کە لەژێر دەسەڵاتی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریادایە و باس لەو هەوڵە سیاسییانە دەکەن کە ئێستا دەدرێن بۆ چارەسەرکردنی ململانێکان.

لەلای خۆشیەوە فەڕەنسا ڕایگەیاند سەرۆکەکانی فەڕەنسا و ئەڵمانیا و تورکیا و ڕووسیا لەم مانگەدا لە ئیستەنبوڵ کۆ دەبنەوە بۆ گفتوگۆ کرن لەسەر جەنگی سووریا و دۆزینەوەی چارەسەرێک تاوەکو خۆیان بەدووربگرن لە ڕوودانی کارەساتێکی مرۆیی لە ئیدلب.

ئۆفیسی سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن وتی فەڕەنسا گرەنتی بەردەوام بوونی ئاگربەستی دەوێت لە ئیدلب و دەیەوێت هانی لایەنەکان بدرێت بۆ ئەنجامدانی دانووستانی ئاشتی.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38896

Your Comment

You are replying to: .
captcha