بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەزگای هەواڵی ئەنادۆڵۆی تورکی لە زاری ئیبراهیم کالینەوە بڵاوی کردەوە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر ڕەوشی ئێستای پارێزگای ئیدلب دەکرێت کە لەژێر دەسەڵاتی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریادایە و باس لەو هەوڵە سیاسییانە دەکەن کە ئێستا دەدرێن بۆ چارەسەرکردنی ململانێکان.
لەلای خۆشیەوە فەڕەنسا ڕایگەیاند سەرۆکەکانی فەڕەنسا و ئەڵمانیا و تورکیا و ڕووسیا لەم مانگەدا لە ئیستەنبوڵ کۆ دەبنەوە بۆ گفتوگۆ کرن لەسەر جەنگی سووریا و دۆزینەوەی چارەسەرێک تاوەکو خۆیان بەدووربگرن لە ڕوودانی کارەساتێکی مرۆیی لە ئیدلب.
ئۆفیسی سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن وتی فەڕەنسا گرەنتی بەردەوام بوونی ئاگربەستی دەوێت لە ئیدلب و دەیەوێت هانی لایەنەکان بدرێت بۆ ئەنجامدانی دانووستانی ئاشتی.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment