ئه‌ردۆغان بۆ پۆمپیۆ: ئێمه‌ مه‌نبه‌ج پاک ده‌كه‌ینه‌وه‌

به‌شی تورکیا- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕایگه‌یاند كه‌ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی مه‌نبه‌جه‌وه‌ به‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای گوتوووه‌: "ئه‌گه‌ر ئێوه‌ پێتان سه‌خته‌ ئێمه‌ له‌ تیرۆریستان پاكی ده‌که‌ینه‌وه‌".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مایک پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وه‌ڵامی پرسیاری میدیاكارانی دایه‌وه‌.

چاووش ئۆغڵۆ له‌باره‌ی گه‌ڕان و پشكنینی كۆنسووڵگه‌ری سعوودیه‌ له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ له‌ میانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوی بێسه‌روشوێن بوونی جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌وانی سعوودی ڕای‌گه‌یاند: "به‌داخه‌وه‌ دوێنێ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ شوێنی كۆنسووڵ نه‌كرا. بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ كرا كه‌ خێزانی سعوودییه‌كان له‌وێن. هیوادارین ئه‌مڕۆ بچنه‌ ئه‌وێ".

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا گوتیشی كه ئه‌ردۆغان‌ سه‌ركۆماری توركیا له‌باره‌ی مه‌نبه‌جه‌وه‌ به‌ پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای گوتوووه‌: "ئه‌گه‌ر ئێوه‌ پێتان سه‌خته‌ ئێمه‌ له‌ تیرۆریستان پاكی ده‌که‌ینه‌وه‌".

مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا گوتی: "سزاكان شتانی پڕ و پووچ بوون. ئیدی هاوڕاین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانماندا سزا یاخود بابه‌تی هاوشێوه‌ نه‌بن".

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38856

Your Comment

You are replying to: .
captcha