به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه 16ی تشرینی یه‌که‌می 2018 ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک كۆمارى تورکیا له وتارێکیدا بۆ په‌رله‌مانتارانی سه‌ر به پارته‌که‌ی وتی: ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌و 90 ڕۆژه ته‌واو بێت که له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ری ڕێککه‌وتوون بۆ جێبه‌جێ کردنی نه‌خشه‌ڕێگای مه‌نبه‌ج و هێشتا هێزه‌کانی یه‌په‌گه له‌و ناوچه‌یه مابنه‌وه، ئه‌وا تورکیا خۆی هه‌نگاوی پـێوست ده‌نێت.
ناوبراو وتیشی: "ئه‌گه‌ر له ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فوراتیش هه‌نگاو نه‌نرێت بۆ به‌دیهێنانی خواسته‌کانی تورکیا ئه‌وا له‌و ناوچانه‌ش ئه‌نقه‌ره خۆی ڕێوشوێنی پـێوست ده‌گرێته‌به‌ر."
ئه‌ردۆغان له به‌شێکی دیکه‌ی وته‌کانیدا زانیاریی نوێ له‌باره‌ی گیان له‌ده‌ستدانی جه‌مال خاشقچی ئاشكرا کرد و گوتی: ئه‌گه‌ر هه‌یه خاشقچی به‌هۆی ژه‌هراویی بوونه‌وه له كونسووڵخانه‌ی سعوودیه له ئه‌سته‌نبۆڵ گیانی له‌ده‌ست دابێت.
ناوبراو راشی‌گه‌یاند: "هیوادارم له نزیكترین كاتدا لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی بێسه‌روشوێن بوونی جه‌مال خاشقجی بگاته ئه‌نجامی باوه‌ڕپێكراو".
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد که پشكنینی كونسووڵخانه‌ی سعوودیه له ئه‌سته‌نبۆڵ به‌رده‌وام ده‌بێت و لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان به دوای ئه‌گه‌ری بوونی مادده‌ی ژه‌هراویدا ده‌گه‌ڕێن كه "پێده‌چێت به‌هۆیه‌وه خاشقچی گیانی له‌ده‌ست دابێت."
له 2ی ئه‌م مانگه‌وه ڕۆژنامه‌نووسی سعوودی جه‌مال خاشقچی له كونسووڵخانه‌ی سعوودیه له ئه‌سته‌نبۆڵ بێسه‌روشوێنه ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی كونسووڵخانه‌ی سعوودیه‌ی كرد له ئه‌سته‌نبۆڵ.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment