عەلی باپیر و شاندێکی به‌ره‌ی توركمانی کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان لەگەڵ شاندێکی به‌ره‌ی توركمانی کۆبونەوە و هه‌ردوولا هاوڕابون كه‌ پێویسته‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراوه‌یی بكرێت، به‌ئاڕاسته‌ی دابینكردنی مافه‌كانی هاوڵاتییان‌و چه‌سپاندنی دادگه‌ریی، هەروەها "ده‌بێت مافی هه‌مو نه‌ته‌وه‌كان پارێزراو بێ له‌ژێر ده‌ستورێك كه‌ هه‌مولایه‌ك خۆی به‌خاوه‌نی بزانێت".

کوردپرێس:

بەپێی راگەیەندراوێکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 31ی ئەکتەوبر عه‌لی باپیر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له‌ شاری هه‌ولێر پێشوازیی كرد له‌ شاندێکی به‌ره‌ی توركمانیی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی ئایدن مه‌عروف، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی‌و شاندێکی یاوه‌ریی، له‌دیداره‌كه‌دا كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵاو، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تییه‌وه‌ ئاماده‌ی بون، باس له‌دوا پێشهات‌و گۆڕانكاریی سیاسیی له‌ عێڕاق به‌گشتیی‌و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی كرا.

له‌ته‌وه‌رێكی تردا باس له‌په‌یوه‌ندیی كوردو توركمان كرا، وه‌ك دو نه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان،‌ كه‌ مێژویه‌كی دێرین‌و هاوبه‌شیان هه‌یه‌ له ‌به‌یه‌كه‌وه ‌ژیان، هاوكات ئه‌وه‌ش دوپاتكرایه‌وه‌، ‌كه ‌ده‌بێت مافی هه‌مو نه‌ته‌وه‌كان پارێزراو بێ له‌ژێر ده‌ستورێك كه‌ هه‌مولایه‌ك خۆی به‌خاوه‌نی بزانێ.

له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ په‌یوه‌ندیی دو قۆڵی نێوان كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان‌و، به‌ره‌ی توركمانیی كرا، جه‌ختیش له‌به‌ره‌و پێشبردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ كرایه‌وه‌و، شاندی میوان ڕۆڵ‌و هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵی دادگه‌رییان له‌و پێناوه‌دا به‌رز نرخاندو، هه‌وڵی به‌رده‌وامی كۆمه‌ڵ له‌داكۆكیی كردن‌و پشتیوانی مافه‌كانی توركمان‌و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ نرخاند كه‌ هیچ كات درێغی نه‌كردوه‌.

لەراگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتوە، هه‌روه‌ها هه‌ردولا هاوڕابون كه‌ پێویسته‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان كار به‌ دامه‌زراوه‌یی بكرێت به‌ئاڕاسته‌ی دابینكردنی مافه‌كانی هاوڵاتییان‌و چه‌سپاندنی دادگه‌ری.

News Code 3884

Your Comment

You are replying to: .
captcha