به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌بار لوعه‌یبی له میانی وتارێكیدا له شاری به‌سره ئاماژه‌ی به‌وه کرد که پلانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له ئێستادا زیادكردنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوی عێراقه له سێ مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2019دا و پێشبینیشی كرد ساڵی ئاینده كۆی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بگاته چوار ملیۆن به‌رمیل له ڕۆژێكدا.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد که له‌مساڵدا هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌رزترین ڕێژه‌ی تومار كردوووه و گه‌یشتوووه‌ته سێ ملیۆن و 620 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا.
شایانی باسه؛ نه‌وتی عێراق له ئێستادا له ڕێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی جیهان ده‌كرێت.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment