کوردپرێس:
فەریبورز کەرەمی لەو بارەیەوە بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند ئەو تەنکەرە عێراقییانەی سووتەمەنی دەگوازنەوە ئێران ئاگادار بن هاتووچۆیان یەک حەفتە پێش دەستپێکردنی مەڕاسیمی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن قەدەغە دەکرێت.
ناوبراو زیادی کرد: دەروازەی سنووریەکانی کرماشان کۆریدۆری هاتوچۆی زیارەتکارە ئێرانییەکانە لە باکوور و باکووری ڕۆژئاوای ئێران و پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ زیاتر لە 500 هەزار زیارەتکار لە دەروازەی سنووری پەروێزخان و خەسرەوییەوە سەردانی شوێنە پیرۆزەکانی عێراق بکەن بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن و هەر بەو مەبەستەش یەک حەفتە پێش دەستپێکردنی مەڕاسیمەکە هاتووچۆی تەنکەرە عێراقییەکان بە جادەکانی کرماشاندا قەدەغە دەبێت لە بەر ئەوەی قەرەباڵخی و ئیزدیحام دروست نەبێت.
دوو دەروازەی سنووری خەسرەوی و پەروێزخان لە پارێزگای کرماشان بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتوچۆی گەشتیار و زیارەتکار دوو دەروازەی هەرەگرینگی نێوان ئێران و عێراقە و ساڵانە ڕێژەیێکی فراوان کاڵای تێدا ئاڵوگۆڕ دەکرێت و گەشتیار و زیارەتکارێکی زۆر لەو دوو دەروازەیەدا تێدەپەڕن.
Your Comment