کوردپرێس:
تەمەڵی هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا لە شاری وان بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند: هەموو حیزب و لایەنێک سیاسەت و ستراتێژییەتی تایبەت بە خۆی هەیە بەڵام بە حوکمی ئەمری واقیع دەبێت هەموو یەک بگرین و سەرەڕای هەموو تێڕوانینی جیاوزمان ئێستا یەکگڕتنمان لە هەموو کاتتێک گرینگترە و دەبێت پشت بە یەکتر ببەستین و بە بێ ئەوەی ئاوڕ لە بەرژەوەندیی حیزبی بدەینەوە دەبێت بیر لە قازانجی نیشتمانی بکەینەوە و بتوانین شان بە شانی یەکتر کار بکەین.
ناوبراو زیادی کرد: دەبێت کاندیدەکانی خۆمان لە سەر پێوەری داینامیکی خۆجێیی و یەکسان هەڵبژێرین. ئەگەر لە 24ی حوزەیرانی ئەمساڵ بەهۆی هەڵەی ستراتێژییانە و تەکنیکییەوە نەمانتوانی هەڵبژاردن بخەینە خولی دووهەم دەبێت لەم هەڵبژاردنەدا یەک بگرین و ئەو کارە گرینگە تێپەڕێنین.
Your Comment