بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا هاووڵاتیەکی سێرت لە کوردستانی تورکیا لەسەر ناوهێنانی کوردستان دەستبەسەرکرا و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کرا، سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا لەوبارەیەوە ڕایگەیاند "لە رۆژانی کۆتایی هەفتەدا لە هەکاری، لە تونجەلی لە بەرزایی سێ هەزار پێدا، سەردانی ئەو رۆڵانەی خۆمان دەکەین کە ئێشکگرن، هیچ کەسێک لە کاتی گەڕانمان بە ناو هاووڵاتیاندا پەنجەی لە ئێمە رانەوەشاند و نەیتوانی بڵێت ئێرە فڵان شوێنە، یان ئێرە کوردستانە".
وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕەخنەی توندی لە مەرال ئاکشەنەر سەرۆکى ئی پارتی (پارتى باش) گرت و ووتی: "ناتوانیت بڵێیت لەبەر یەکێتیی ئەم وڵاتە چۆن قسەیەکی وەها دەکەیت؟ ناتوانیت بڵێیت تۆ چۆن هەڵوێستیکی وەها نیشان دەدەیت؟ هەروەک چۆن نەتتوانی بەو 10 باڵیۆزە بڵێیت سنوورتان بزانن، بە هەمان شێوە دوێنێ بەرامبەر ئەو کەسەی هێرشی کردە سەر یەکێتیی ئەم وڵاتە، لاڵ بوویت لاڵ! بێدەنگ بوویت و نەتتوانی هیچ بڵێیت، بۆچی؟ حسابی هاوپەیمانییەک دەکەیت بۆ ساڵی 2023؟"
Your Comment