وه‌زیری ناوخۆی عێراق لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌ ساخته‌کاریی هه‌ڵبژاردنی کوردستان ده‌ست پێکرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هه‌ر چوار فراکسیۆنی نه‌وه‌ى نوێ و گۆڕان و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو له‌ به‌یاننامه‌یێکی هاوبه‌شدا ڕایانگه‌یاندوووه که‌‌ "وه‌زیری ناوخۆی عێراق لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌ ساخته‌کاری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌ست پێکرد هه‌ر بۆیه‌ بڕیاری پێکهێنانی لیژنه‌یێکی دا له‌سه‌ر ساخته‌کردنی ناسنامه‌ی عێراق له‌ هه‌رێمی کوردستان".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ به‌یاننامه‌که‌ی ئه‌و چوار لایه‌نه‌دا هاتوووه‌ "ڕۆژی شه‌ممه‌ ۱۳ی ئۆکتۆبه‌ری ۲٠۱۸ قاسم ئه‌عره‌جی وه‌زیری ناوخۆی عێراق له‌سه‌ر داوای هه‌ریه‌ک له‌ فراکسیۆنه‌کانی گۆڕان، نه‌وه‌ی نوێ، کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو، فه‌رمانی کردوووه‌ به‌ دروست کردنی سێ لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ ساخته‌کردنی هه‌زاران ناسنامه‌ و ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی له‌ هه‌رێمی کوردستان و به‌کارهێنانی بۆ ساخته‌کاری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ۳٠ی ئه‌یلوولی ۲٠۱۸".

وه‌زیری ناوخۆ له‌ کۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ئه‌و چوار فراکسیۆنه‌، کاوه‌ محه‌مه‌د له‌ گۆران، سه‌رکه‌وت شه‌مسه‌دین له‌ نه‌وه‌ی نوێ، ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید له‌ کۆمه‌ڵ، جه‌مال کۆچه‌ر له‌ یه‌کگرتوو، رایگه‌یاندوووه‌ "ساخته‌کردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌وڵه‌ت تاوانێکی گه‌وره‌یه‌ و ده‌ستبه‌جێ لیژنه‌ی بۆ پێکده‌هێنین و مه‌ترسییێکی گه‌وره‌شه‌ له‌سه‌ر ئاسایشی وڵات".

ئه‌مه‌ش له‌ دوای ئه‌وه‌ هات هه‌فته‌ی ڕابردوو هه‌ریه‌ک له‌ فراکسیۆنه‌کانی گۆران و نه‌وه‌ی نوێ و کۆمه‌ڵ پێکه‌وه‌ داوایێکیان ئاراسته‌ی وه‌زیری ناخۆی عێراق کرد و داوای لێکۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له‌یان کرد له‌ ساخته‌کاری به‌ڵگه‌نامه‌ و ناسنامه‌ و ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی و به‌کارهێنانی له‌ هه‌‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستاندا.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38737

Your Comment

You are replying to: .
captcha