وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا و ئه‌مریکا پێوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا

به‌شی تورکیا- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ھاوتا ئه‌مریکییه‌که‌ی ئه‌نجام دا.

کوردپرێس: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌ دیپلۆماتیکه‌کانه‌وه‌ وه‌رگیراون، ڕۆژی 12ی تشرینی یه‌که‌می 2018 مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ و مایک پۆمپیۆ له‌ دوای بڕیاری ئازادکردنی پیاوی ئایینی به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌مریکی، ئاندریو کرایگ برونسۆن، په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجام دا.

هاوکات هیچ زانیارییێک له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆکی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌که‌ ئاشکرا نه‌کراوه‌.

شایانی باسه‌؛ پیاوی ئایینی به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌مریکی، ئاندریو کرایگ برونسۆن که‌ به‌ تۆمه‌تی سیخوڕی کردن و ئه‌نجامدانی تاوان له‌ پێناو ھه‌ر دوو رێکخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) و په‌که‌که‌ له‌ تورکیا قۆناغه‌کانی دادگایی کردنی به‌ڕێوه‌ ده‌چوو، له‌ لایه‌ن دادگای تورکیاوه‌ سزای زیندانی سێ ساڵ و یه‌ک مانگ و ١٥ رۆژی به‌ سه‌ردا سه‌پێنرا.

ڕۆژی هه‌ینی دادگایی کردنی قه‌شه‌ برۆنسۆنی ئه‌مریکی له‌ تورکیا به‌ڕێوه‌ چوو که‌ بڕیاری زیندانی کردنی له‌ ماڵ و قه‌ده‌غه‌کردنی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌سه‌ر برونسۆن ھه‌ڵگیرا.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38713

Your Comment

You are replying to: .
captcha