بەپێی هەواڵی کوردپرێس، چاوش‌ئۆغڵو له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا له لایه‌ن حازم یوسف بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌وه، پێشوازی لێكرا.
بڕیارە ئەمڕۆ چاوش‌ئۆغڵو له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له به‌رهه‌م ئەحمەد ساڵح سه‌رۆک كۆماری عێراق و عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێستای عێراق و محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و به‌رپرسانی دیكه‌ی عێراقی و نوێنه‌رانی پێکهاتەی توركمان كۆ ببێته‌وه.
لەچوارچێوەی سەردانەکەیدا و دوای کۆبوونەوەکانی لە بەغدا، بڕیارە چاوشئۆغڵۆ سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ بەرپرسانى هەرێم کۆ ببێتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment