کوردپرێس: حەیدەر عەبدولڕەحمان نووسەری کتێبی "دەروازەیێک بۆ ڕەخنەی سینەمای کوردی" دەڵێت: کتێبەکە لە ١٥٠ لاپەرە پێک هاتووە و لە چاپخانەی زانکۆی سەلاحەدین چاپ کراوە، بە یەکەم کتێب دادەندرێت لە بواری ڕەخنەی سینەمای کوردی، لە کتێبەکەدا بە شێوەیێکی راگوزاری باس لە سەرەتاکانی سەرھەڵدانی بزاڤی سینەمای کوردی کراوە.
نوسەری ئەم کتێبە لەبارەی ناوەرۆکی کتێبەکەوە وتی، لە کتێبەکەدا ئاماژە بەو بزاڤە سینەماییە بە جۆشەی لاوە سینەماکارە کوردەکان کراوە ، لە ئەمریکا و ئەورووپا و وڵاتانی ئەسکەندەنافی و بەشداری کردنیان لە فیستیڤاڵە سینەماییە جیھانیەکان و ئەو سەرکەوتنانەی لە نێو ئەو فیستیڤاڵە جیھانیانەدا بە دەستیان ھێناوە .
لە بەشێکی دیکەی کتێبەکەی دا حەیدەر عەبدولڕەحمان بۆ ھەڵسەنگاندنی ئاستی ئەو فیلمە کوردییانەی لەو چەند ساڵەی دواییدا لە کوردستان بەرھەم ھاتوون ھەڵسەنگاندنێکی رەخنەیی بۆ ١١ فیلمی کوردی کردووە، وەک نموونەیێک بۆ سینەمای ئەو قۆناغە و ئاستی پێشکەوتنی .
حەیدەر عەبدولڕەحمان دەڵێت: کتێبەکە بۆشاییێک لە قەیرانی کتێبی سینەمایی کوردی پڕ دەکاتەوە ، کە ئێستا نیمچە خارییە لەو جۆرە بابەتانە، لە لایێکی دیکەوە رەنگە وەک سەرچاوە سوودی بۆ قوتابیە ئەکادیمیەکانی بواری سینەما هەبێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment