به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه 8ی 10ی 2018 به سه‌رپه‌رشتیی كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه (به وه‌كاله‌ت) و به ئاماده‌بوونی فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتى و فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د سه‌رۆكى ئه‌ركانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و ژماره‌یێک له ئه‌فسه‌رانی پله باڵای وه‌زاره‌ت و نوێنه‌رانی وڵاتانی هاوپه‌یمان كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وری هاوپه‌یمانییه‌تیی نێوده‌وڵه‌تیی دژ به داعش له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له ڕاگه‌یێندراوێکدا باسی له‌وه کردوووه که له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌وه‌كاله‌ت باسی له بارودۆخى ئه‌منیى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كانى‌تری عێراق كردوووه و جه‌ختی له‌وه‌ش کردوووه‌ته‌وه که جموجۆڵی تیرۆریستانى داعش له زیادبووندایه و له‌وباره‌یه‌وه به پێویستى زانیوه که پلانێكى هاوبه‌ش له نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى داعش دابنرێ.
ئه‌وه‌ش ڕوون کراوه‌ته‌وه که هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا نوێنه‌ری هاوپه‌یمانان ئاماژه‌ى به دوا پێشهاته‌كانى سووریا و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى سوپای سووریای دیموكرات بۆ پاکكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى داعش و پاراستنى سنووره‌كانى عێراق كرد، هاوكات مه‌ترسی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له ئه‌نجامى ئه‌و هه‌وڵانه به‌شێک له تیرۆریستانى داعش ڕوو له هه‌رێمى كوردستان و عێراق بكه‌ن.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شی خستوووه‌ته ڕوو که دواتر ڕاپۆرته‌كانی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش و هه‌واڵگری و میره خوێندرایه‌وه و ئاماژه به ڕووداوه‌كانى چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له ناوچه جیاجاكانى عێڕاق كرا.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌لایه‌ن به‌رپرسانی KTCC له هاوپه‌یمانان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیى مه‌شقی وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه باس له دوا پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى مه‌شق و ڕاهێنان كرا و تیشک خرایه سه‌ر گرنگی و بایه‌خی بنكه‌كانی مه‌شق.
سه‌رچاوه: Kurdistan TV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment