به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆ بوووه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک كۆماری عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆ بوووه‌وه‌ و گۆڕ‌انكارییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ گفتۆگۆكانی ئێستا بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوو و گرنگیی پابه‌ندبوون به‌ واده‌ ده‌ستوورییه‌كانی تاوتوێ كران.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق بڵاوی كرده‌وه‌ که‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8ی تشرینی یه‌که‌می 2018‌ د. به‌رهه‌م ساڵح له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆ بوووه‌ته‌وه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ که‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گۆڕ‌انكارییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ گفتۆگۆكانی ئێستا بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتو و گرنگیی پابه‌ندبوون به‌ واده‌ ده‌ستوورییه‌كان تاوتوێ كراون و ته‌ئكیدیش كراوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستیی چڕ‌كردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان به‌ ئامانجی پێكهێنانی حكوومه‌تێكی به‌هێز و لێهاتوو كه‌ بتوانێت كۆسپ و ئاڵنگارییه‌كان تێبپه‌ڕ‌ێنێت.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆک كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ چڕ‌یی ڕێوشوێنه‌كانی پته‌وكردنی هاریكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ر دوو ده‌سه‌ڵاتی قانوونگوزاری و جێبه‌جێ كردنی تیادا باس كرا له‌پێناوی دانان و په‌سه‌ندكردنی یاسا پێویست و سه‌ره‌كییه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كان و دانانی میكانیزمی كاراكردنی ڕێككه‌وتنه‌ ئابوورییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌موو ده‌وڵه‌تان و ده‌سته‌ و ناوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38626

Your Comment

You are replying to: .
captcha