ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تیی پارتی: پۆسته‌کانی سه‌رۆکی حکوومه‌ت و سه‌رۆکی په‌رله‌مان پشکی پارتییه‌

به‌شی عێراق و هه‌ریمی کوردستان- پارتی دیموكرات له‌ دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان میكانیزمی پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوو ئاشكرا ده‌كات و ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی ئه‌و حزبه‌ش ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که‌ ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی زۆرینه‌ دروست بكه‌ین هه‌ر دوو پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌رده‌گرین به‌ڵام هیچ بڕیارێكی له‌و جۆره‌مان نه‌داوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌كره‌م ساڵح ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: جارێ زوووه‌ قسه‌ له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێم و دابه‌ش كردنی پۆسته‌كان بكرێت، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی كۆتاییی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕاگه‌یه‌نرا و په‌سه‌ند كرا ئه‌وكاته‌ پارتی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ده‌ست پێده‌كات.

ناوبراو وتیشی: "پارتی به‌پێی ئه‌نجامی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان حكوومه‌ت پێكده‌هێنێت بۆیه‌ ئه‌وه‌ی ده‌وترێت له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوووه‌وه‌ زیاتر ڕاوبۆچوونه‌ نه‌ک به‌رنامه‌ی پارتی".

ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: به‌پێی عورفی دنیا ئه‌گه‌ر پارتی حكوومه‌تی زۆرینه‌ دروست بكات به ‌دڵنیایییه‌وه‌ هه‌ر دوو پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی حكوومه‌ت وه‌رده‌گرێت به‌ڵام به‌نیسبه‌ت كوردستانه‌وه‌ پارتی هیچ بڕیارێكی له‌و جۆره‌ی نه‌داوه‌، به‌ڵكوو دیراسه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌كات و گفتوگۆش ده‌كات.

ئه‌کره‌م ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد که‌ ئه‌زموون ده‌ریخست حكوومه‌تی 50 به‌ 50 و سازان و بنكه‌فراوان زۆر سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و ده‌بێت پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌كه‌ی یه‌كده‌گرنه‌وه‌ یان به‌رنامه‌یێكی هاوبه‌شیان ده‌بێت شێوازێكی دیكه‌ بۆ حكومڕانی بدۆزنه‌وه، ئه‌وه‌ش له ‌ئه‌نجامی گفتوگۆ دروست ده‌بێت.

ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تیی پارتی ده‌ڵێت: "دڵنیام پارتی بڕیاری دروست له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ ده‌دات و هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌به‌رچاو ده‌گرێت، به‌تایبه‌ت یه‌كڕیزیی ماڵی كورد و واقیعی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی كوردی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، ئه‌گه‌رنا وه‌كوو ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن بێت له‌وانه‌یه‌ پارتی بتوانێت به ته‌نیاش حكوومه‌ت دروست بكات".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38622

Your Comment

You are replying to: .
captcha