یونامی هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كانی به‌غدا و فه‌لوجه ئیدانه‌‌ ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان بۆ عێراق ته‌قینه‌وه‌ ترسنۆكه‌كانی به‌غدا و سه‌لاحه‌دین و فه‌لوجه‌ ئیدانه‌ ده‌كات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 8ی تشرینی یه‌که‌می 2018 یان کۆبیش نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق وێڕای ئاراسته‌كردنی سه‌ره‌خۆشی گه‌رمی خۆی بۆ خانه‌واده‌ی قوربانییان و خواستنی هیوای هه‌رچی زووچاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان به‌ توندی ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌ تیرۆرستییه‌كانی به‌غدا و سه‌لاحه‌دین و فه‌لوجه‌ ده‌كات كه‌ له‌ دوو ڕۆژی ڕابردوودا ژماره‌یێک گه‌ڕه‌كی ئه‌و شارانه‌یان كرده‌ ئامانج.

كۆبیش داوا له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانیش ده‌كات بۆ گرتنه‌به‌ری ئه‌وپه‌ڕی وریایی له‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ له‌ناوبردنی خانه‌ نوستوووه‌كانی تیرۆریستان.

ناوبراو گوتیشی: "ئه‌م كاره‌ ترسنۆكانه‌ هه‌رگیز كار ناكاته‌ سه‌ر ژیانی ڕۆژانه‌ی ئاساییی خه‌ڵكی عیراق و هه‌روه‌ک چۆن ڕێگه‌ش به‌ تیرۆر نادرێت كه‌ ئاینده‌ی ئارامی و خۆشگوزه‌رانی و هه‌ڵسانه‌وه‌ی و‌ڵات له‌ ڕێڕه‌وه‌ی خۆی لابدات."

سه‌رچاوه‌: PUK media

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38621

Your Comment

You are replying to: .
captcha