به‌شار ئه‌سه‌د: ڕێککه‌وتنی تورکیا و ڕووسیا له‌سه‌ر ئیدلب کاتییه‌

به‌شی سووریا- سه‌رکۆماری سووریا ڕای‌گه‌یاند: ڕێککه‌وتنی ڕووسیا و تورکیا له‌باره‌ی ئیدلبه‌وه‌ کاتییه‌ و به‌منزیکانه‌ ئه‌و پارێزگایه‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌شار ئه‌سه‌د له‌ کۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ناوه‌ندی حیزبی به‌عسی سووریا گوتی: ئیدلب که‌ دوا مۆڵگه‌ی تیرۆریستانه‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ باوه‌شی وڵاته‌که‌یان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌موو ئاماده‌کارییێکی سه‌ربازی و لۆجستیان کردوووه‌.

سه‌رۆک کۆماری سووریا سه‌باره‌ت به‌ ڕێککه‌وتننامه‌ی ئه‌یلوولی نێوان ڕووسیا و تورکیا له‌باره‌ی ئیدلبه‌وه‌ گوتیشی: ئه‌و ڕێککه‌وتننامه‌یه‌ بۆ دروست کردنی ناوچه‌ی ئارام و داماڵراو له‌ چه‌ک کاتییه‌ و به ‌زووترین کات دوا مۆڵگه‌ی گروپه‌ چه‌کدارییه‌کان کۆنتڕۆڵ ده‌که‌نه‌وه‌.

ڕۆژی (17)ی ئه‌یلوول، ڕووسیا و تورکیا ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر دروست کردنی ناوچه‌یێکی داماڵراو له‌ چه‌ک به‌ قووڵاییی (15-20) کیلۆمه‌تر له‌ پارێزگای ئیدلب و چه‌کدارانی گرووپه‌کانی سه‌ر به‌ تورکیاش تا ڕۆژی (10)ی ئه‌م مانگه‌ چه‌که‌ قورسه‌کانیان له‌ سنووری حکوومه‌تی سووریا دوور ده‌خه‌نه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: سبه‌ی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38616

Your Comment

You are replying to: .
captcha