گومرگی ئێران: عێراق دووهه‌‌م گه‌وره‌ترین هاورده‌ی كه‌لوپه‌لی ئێرانی بوووه‌

به‌شی ئێران/ کوردی- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گومرگی ئێران ڕایگه‌یاند که‌ عێراق دووهه‌‌م گه‌وره‌ترین هاورده‌ی كه‌لوپه‌لی ئێرانی بوووه‌ له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی ئه‌مساڵدا و به‌ به‌های چوار ملیار و 564 ملیۆن دۆلار که‌لوپه‌ل ڕه‌وانه‌ی عێراق كراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومرگی ئێران ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ عێراق له‌ ڕیزبه‌ندی دووه‌مدایه‌ وه‌ک گه‌وره‌ترین هاورده‌ی كاڵاكانی ئێرانی و له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوودا 9 ملیۆن و 618 ته‌ن كاڵای ئێرانی به‌ به‌های چوار ملیار و 564 ملیۆن دۆلار ڕه‌وانه‌ی عێراق كراوه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ که‌ وڵاتی چین له‌ ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می هاورده‌كردنی كاڵای ئێرانی بوووه‌ به‌ هاورده‌كردنی 13 ملیۆن و 703 ته‌ن به‌ به‌های چوار ملیار و 633 ملیۆن دۆلار.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گومرگی ئێران ڕوونی كردوووه‌ته‌وه‌ که‌ به‌های نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی ئێران 23 ملیار و 123 ملیۆن دۆلار بوووه‌ له‌ شه‌ش مانگی ڕابردوودا و له‌ به‌رامبه‌ریشدا هاورده‌كردنی كاڵا بۆ ئێران به‌ به‌های 22 ملیار و 182 ملیۆن دۆلار بوووه‌.

هه‌ر له‌ ڕاپۆرته‌که‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گومرگی ئێراندا هاتوووه‌ که‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ وڵاتانی چین، عێراق، ئیمارات، ئه‌فغانستان و هندستان زۆرترین كاڵای ئێرانیان هاورده‌ كردوووه‌.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی ئێران

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38606

Your Comment

You are replying to: .
captcha