به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومرگی ئێران ئاماژه به‌وه ده‌کات که عێراق له ڕیزبه‌ندی دووه‌مدایه وه‌ک گه‌وره‌ترین هاورده‌ی كاڵاكانی ئێرانی و له ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوودا 9 ملیۆن و 618 ته‌ن كاڵای ئێرانی به به‌های چوار ملیار و 564 ملیۆن دۆلار ڕه‌وانه‌ی عێراق كراوه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه که وڵاتی چین له ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می هاورده‌كردنی كاڵای ئێرانی بوووه به هاورده‌كردنی 13 ملیۆن و 703 ته‌ن به به‌های چوار ملیار و 633 ملیۆن دۆلار.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گومرگی ئێران ڕوونی كردوووه‌ته‌وه که به‌های نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی ئێران 23 ملیار و 123 ملیۆن دۆلار بوووه له شه‌ش مانگی ڕابردوودا و له به‌رامبه‌ریشدا هاورده‌كردنی كاڵا بۆ ئێران به به‌های 22 ملیار و 182 ملیۆن دۆلار بوووه.
هه‌ر له ڕاپۆرته‌که‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گومرگی ئێران‌دا هاتوووه که هه‌ر یه‌كه له وڵاتانی چین، عێراق، ئیمارات، ئه‌فغانستان و هندستان زۆرترین كاڵای ئێرانیان هاورده كردوووه.
سه‌رچاوه: میدیاکانی ئێران
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment