مه‌کگۆرک سه‌رکه‌وتنی پارتی له‌ هه‌ڵبژاردنی کوردستان به‌ گرینگ وه‌سف ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی شه‌ڕی دژی داعش کۆ بوونه‌وه‌ و له‌ دیداره‌که‌دا برێت مه‌کگورک پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد له‌ هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی كوردستان و ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی به‌ گرنگ وه‌سف كرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 7ی 10ی 2018 له‌ سه‌لاحه‌ددین مه‌سعوود بارزانی پێشوازی له‌ بڕێت مه‌كگورگ نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی شه‌ڕی دژی داعش و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه‌ پێكهاتبوو له‌ دۆگڵاس سڵیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و ستیڤ فاگین كونسووڵی ئه‌مه‌ریكا له‌ شاری هه‌ولێر.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی شه‌ڕی دژی داعش پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد له‌ هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی كوردستان و ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی به‌ گرنگ وه‌سف كرد و جه‌ختی له‌ ڕۆڵ و پێگه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ كرده‌وه‌.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوا پێشهاته‌كان و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی تازه‌ی عێراق تاوتوێ كران.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38600

Your Comment

You are replying to: .
captcha