کوردپرێس:
سەرچاوەیێکی ئەمنیی عێراقی رایگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە (7-10-2018) لە ناوچەی ئەبودشێری باشووری شاری بەغدا بۆمبێکی چێنراو لە نزیک شوێنکی بازرگانی تەقییەوە و لە ئەنجامدا دووکەس کوژران و دووی دیکە بریندابروون.
تەقینەوەی دووەم لە ناوچەی شوعلەی باکووری بەغدا رووی دا، کاتێک بۆمبێک لە نێو پاسێکی جۆری کیا تەقیەوە و، لە ئەنجامدا دووکەس بریندار بوون.
لەبارەی تەقینەوەی سێیەم سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کرد، لە نزیک گۆڕەپانی مالیک ئەشتەر لە دەروازەی ناوچەی جکوک لە باکووری رۆژئاوای بەغدا بۆمبێکی دیکەی چێندرا تەقیەوەو، لە ئەنجامدا کەسێک کوژرا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.
چوارەمین بۆمب لەنێو کۆستەرێکدا لەناوچەی سەبع ئەبکار لە باکووری بەغدا تەقیوەتەوە و، بەهۆیەوە 5 کەس برینداربوون، کە برینی بەشێکیان سەختە و رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.
سەرچاوە: ڕووداو
Your Comment