سەرۆک­کۆماری عێراق لەگەڵ باڵوێز و کونسووڵەکانی ئێران لە بەغدا دیداری کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕۆژی یەکشەممە بەرھەم ساڵح، سەرۆک­کۆماری عێراق، لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیی کرد لە ئیرەج مەسجیدی، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق و کونسووڵەکانی ئێران لەو وڵاتە.

کوردپرێس:

ڕۆژی یەک‌شەممە نووسینگه‌ی ڕۆژنامەوانیی بەرهەم ساڵح، سەرۆک­کۆماری عێراق بڵاوی کردووەتەوە " به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک­كۆماری عێراق له‌كۆشكی سه‌لام له ‌به‌غدا پێشوازیی كردووه‌ له‌ ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی ئێران له‌ عێراق و وه‌فدی هاوڕێی كه‌ له‌ كونسووڵه‌كانی ئێران له ‌عێراق پێكهاتبوون".

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌یاندا "مه‌سجدی پیرۆزبایی سه‌رۆكی ئێرانی به‌ به‌رهه‌م ساڵح گه‌یاندووه‌ و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ئه‌ركه‌كه‌یدا بۆ خواستووه‌.

نووسینگەی سەرۆک کۆماری عێراق زیادی کردووە: "به‌رهه‌م ساڵح په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانی نێوان عێراق و ئێرانی به‌رز نرخاندووه ‌و باسی له ‌ڕۆڵی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ كردووه‌ له‌ پشتیوانی­كردنی سه‌قامگیری و ئاشتی له ‌ناوچه‌كه‌دا و هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌ رۆڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران كردووه‌ له‌ پشتیوانی­كردنی عێراقدا له‌شه‌ڕی دژ به‌تیرۆر و تێكشكاندنی داعشدا و جه‌ختیشی كردۆته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات بۆ به‌رزترین ئاستی به‌ره‌وپێش ببرێن له‌پێناو خزمه‌ت­كردن به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو گه‌لی عێراق و ئێران".

سه‌رۆك كۆماری عێراق دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ ده‌رفه‌تێكی مێژوویی هه‌ڵكه‌وتووه‌ بۆ سه‌ركه‌وتن و تێپه‌ڕ‌اندنی ئاسته‌نگ و دژوارییه‌كان، كاریش ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئاینده‌دا عێراق ببێته‌ خاڵی سازانی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی و ده‌ستپێكه‌كه‌شی كاركردن بێت بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و چه‌سپاندنی ئاسایش و ئۆقره‌یی تا خوڵقاندنی ده‌رفه‌ت و كه‌ش و هه‌وای ئارام له‌ پێناوی سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و تاوسه‌ندن.

لەوبارەیەوە سەرۆک کۆمار وتی "گرژییەکانی ئێستای ناوچەکە جێگەی قبوڵکردن نییە، بۆیە لە داھاتودا چاوەڕ‌ێی دیالۆگێکی قووڵی ھەمەلایەنە دەکەین لە ئاست مەسەلە ناسک و گرنگەکاندا."

هاوکات لای خۆیشیه‌وه‌ هەر لە دیدارەکەدا باڵیۆزی ئێران له‌ عێراق، ئیره‌ج مه‌سجدی داوای له ‌به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق و عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو کرد به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق و ئێران بپارێزن.

مه‌سجدی پشتیوانی­كردنی عێراقی سه‌ربه‌خۆ و به‌هێزی دووپات كرده‌وه‌ و وتی به‌هێزیی په‌یوه‌ندییه‌كانتان پته‌وییه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی ئیقلیمیی و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیی جێگه‌ی شانازییمانه‌ و چاوه‌ڕ‌ێ ده‌كه‌ین عێراق رۆڵێكی میحوه‌ری ببینێت له‌ قۆناغی داهاتوودا.

باڵوێزی ئێران لە بەغدا زیادیشی کرد: عێراق به‌هۆی سه‌رچاوه‌كانی كه‌سایه‌تی و توانا و شاره‌زاییه‌كانیه‌وه‌ وڵاتێكی به‌هێزه‌ و پێویستی به‌ ئیداره‌یێكی به‌هێزه‌ بۆ ئه‌و سه‌رچاوانه‌، وتیشی من باوه‌ڕ‌ی ته‌واوم هه‌یه‌ كه‌ ئێوه‌ ده‌توانن كێشه‌ و دژوارییه‌كان تێپه‌ڕ‌ێنن و چاره‌سه‌ریان بكه‌ن ئێوه‌ش شایسته‌ و گونجاوی ئه‌و ئیداره‌دان و متمانه‌یه‌ن.

News Code 38593

Your Comment

You are replying to: .
captcha