پەرلەمان بارێكی قورسە بەسەر بودجەی گشتیی عێراقەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەحمەد حاجی رەشید، پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق بڕی ئەو پارەیەی ئاشكرا كرد كە پەرلەمانتاران وەک مووچەی خۆیان ‌و پاسەوانەكانیان مانگانە وەریدەگرن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد حاجی رەشید لە میانی لێدوانێكی رایگەیاند كە بەپێی بڕیاری 282ی حكوومەتی عێراق، مووچەی مانگانەی پەرلەمانتاری عێراق بەرانبەرە بە مووچەی وەزیر لە ئەنجوومەنی نوێنەران، بەوەش كە برەكەی دەكاتە 7 ملیۆن‌ و شەش سەد هەزار دینار.

ئەو پەرلەمانتارە هەروەها رایگەیاندووە جگە لە مووچە هەر پەرلەمانتارێک بڕی 17 ملیۆن دینار بە شێوەی مانگانە دەچێتە سەر حساب بانكییەكەی، ئەوەش وەک مووچەی پاسەوانەكانی ، كە دەبێت 16 پاسەوانی هەبێت.

بەپێی قسەی ئەو پەرلەمانتارە بێت، مانگانە بڕی 24 ملیۆن دیناری عێراقی، وەک مووچە دەدرێت بە پەرلەمانتار و پاسەوانەكانیان، كە ئەوەش بڕێكی زۆر پارە دەكات ‌و بەو هۆیەشەوە پەرلەمان بووەتە بارێكی قورس بەسەر بودجەی گشتییەوە.

پەرلەمانی عێراق خاوەنی 329 پەرلەمانتارە، كە كۆی گشتی مووچەكەیان مانگانە دەكاتە 500 ملیۆن و 400 هەزار دیناری مانگانە، "329 ژمارەی پەرلەمانتارانە و 7600000 دیناریش موچەی مانگی هەر یەكێكیانە.

هەر بەقسەی ئەو پەرلەمانتارە، هەر پەرلەمانتارێكی عێراقی 16 پاسەوانی هەیە و كۆی گشتی پاسەوانەكان دەكاتە 5264 پاسەوان، كە هەر پاسەوانێک ملیۆنێک ‌و 62 هەزار 500 دینار مووچەی دەبێت.

كۆی گشتی ئەو بڕە پارەیە بۆ 5264 پاسەوان، پێنج ملیار و 593 ملیۆن دیناری عێراقی دەكات، ئەوەش بڕێكی زۆر پارەیە و مانگانە لە بودجەی گشتی عێراقەوە دابین دەكرێت.

لە موچەی پەرلەمانتاران ‌و پاسەوانانی پەرلەمانتاران، بودجەی مانگانەی پەرلەمانی عێراقیش وەک میزانییە 8 ملیار ‌و 93 ملیۆن‌ و 400 هەزار دۆلارە و ساڵانە 97 ملیار دینار و 120 ملیون ‌و 800 هەزار دینار دەكات، كە ماوەی پەرلەمانی چوار ساڵە و بەو چوار ساڵەش كۆی گشتی دەكاتە 388 ملیار و 438 ملیۆن 200 هەزار دیناری عێراقی.

سەرچاوە: شارپرێس

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38557

Your Comment

You are replying to: .
captcha