به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، قادر عه‌زیز ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕه‌خنه‌ی له قسه‌كانی نێچیرڤان بارزانی گرت و ڕایگه‌یاند ئه‌وه ئێوه بوون كه یه‌كڕیزیتان پێشێل كرد و ئێمه چیتر سازش ناكه‌ین و هه‌موو سازشه‌كانمان ته‌نها له‌پێناو یه‌كڕیزیی كورد بوووه و ئه‌وه ئێوه بوون تێكتان دا و شتێک نامێنێت كه ئێمه خاتری بگرین.
قادر عه‌زیز ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوووه كه مه‌سعوود بارزانی نامه‌ی بۆ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتی ناردبوو و ڕایگه‌یاندبوو كه پارتی ده‌ستبه‌ردانی پۆستی سه‌رۆک كۆماری عیراق نابێت و ئه‌گه‌ر یه‌كێتیش سووره له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته با كاندیدی خۆی هه‌بێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی ده‌ڵێت: پارتی تا ئێستا به كورسی حكومڕانی نه‌كردوووه، حوكمڕانی پارتی تا ئێستا 100 كورسی بوووه، نه‌ده‌بوایه نێچیرڤان بارزانی وه‌ک سه‌رۆكی حكوومه‌ت قسه‌ی وای كردبایه.
شایانی باسه؛ نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاندبوو پارتی سیاسه‌تی په‌نجا به په‌نجای له‌گه‌ڵ یه‌كێتی پیاده كردوووه هه‌رچه‌نده كورسییه‌كانیان كه‌م بوووه به‌ڵام له‌مه‌ودا پارتی مامه‌ڵه‌یێكی دیكه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ده‌كات.
سه‌رچاوه: PUK media
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment