به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیبراهیم کاڵن وته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمارى توركیا له کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانیدا له ئه‌نقه‌ره گوتی: "پیرۆزبایی له به‌رهه‌م ساڵح ده‌که‌ین که وه‌ک سه‌رکۆماری نوێی عێراق ده‌ستنیشان کراوه."
کاڵن هه‌روه‌ها وتى: "هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌خوازین له پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی عێراق و ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت ئه‌وه دووپات بکه‌ینه‌وه که وه‌ک تورکیا له‌و قۆناغه ئاماده‌ی هه‌موو پشتیوانییێکین بۆ عێراق."
شایانی باسه؛ د. به‌رهه‌م ساڵح ڕۆژى ٢ی ئه‌م مانگه به سه‌رۆک كۆمارى عێراق هه‌ڵبژێردرا و ده‌نگى ٢١٩ په‌رله‌مانتارى به‌ده‌ستهێنا.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment