ئیلهام ئەحمەد: گرینگایەتیی دانوستانی سووری-سووری-مان بە وڵاتانی ڕۆژئاوایی ڕاگەیاندووە

بەشی سووریا- ئیلهام ئەحمەد لە لێدوانێکدا دەڵێت: "سەرپێچییەکانی تورکیا و بۆردومانەکانی داگیرکارانی تورکیا لە ناوچەی باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا شتێکی قبووڵ نەکراوە و پێویستە تورکیا کۆتایی بەو هێرشانە بهێنێت:.

کوردپرێس:

ئیلهام ئەحمەد سەرۆکی لیگنەی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات دەڵێت: ئێمە گرینگایەتیی دانوستانی سووری-سووری و زەروورەتی کردنەوەی دەرەچەکانی ئەو گفتوگۆی دەوڵەتی دیمەشق و ئیدارەی خۆسەرمان بە وڵاتانی ڕۆژئاوایی ڕاگەیاندووە.

لە کۆتایی سپتێمبەردا ئیلهام ئەحمەد لە سەرووی لیژنەیێکی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات سەردانی واشەنتن و ڕووسیا و بەریتانیای کرد و شاندەکە لە پێتەختی ئەو وڵاتان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سیاسی لەبارەی دۆسیەی سووریاوە گفتوگۆیان کرد.

سەرۆکی دەزگای جێبەجێکاری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی خۆسەری کوردیدا دەڵێت: سەرپێچییەکان و بۆردومانەکانی تورکیای داگیرکەر لە ناوچە باکوورییەکانی سووریا شتێکی قبووڵ نەکراوە و پێویستە تورکیا کۆتایی بەو داگیرکارییە بهێنێت.

ئەو بەرپرسەی مەسەدە دەشڵێت ئەو لایەنانەی ئەوان لەگەڵیان دیداریان کردووە جەختیان کردۆتە سەر پشتگیری کردنیان لە ئیدارەی خۆسەر بۆ باشترکردنی ژێرخانەکان و پێدانی پشتگیری لە کەرتی پەروەردە و ئابووری.

شایانی باسە ڕۆژی 29ی سێپتەمبێر شاندی مەسەدە لەگەڵ جوودی هوود بریکاری یەکەمی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دیداری کرد.

News Code 3852

Your Comment

You are replying to: .
captcha