کوردپرێس:
ئیلهام ئەحمەد سەرۆکی لیگنەی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات دەڵێت: ئێمە گرینگایەتیی دانوستانی سووری-سووری و زەروورەتی کردنەوەی دەرەچەکانی ئەو گفتوگۆی دەوڵەتی دیمەشق و ئیدارەی خۆسەرمان بە وڵاتانی ڕۆژئاوایی ڕاگەیاندووە.
لە کۆتایی سپتێمبەردا ئیلهام ئەحمەد لە سەرووی لیژنەیێکی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات سەردانی واشەنتن و ڕووسیا و بەریتانیای کرد و شاندەکە لە پێتەختی ئەو وڵاتان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سیاسی لەبارەی دۆسیەی سووریاوە گفتوگۆیان کرد.
سەرۆکی دەزگای جێبەجێکاری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی خۆسەری کوردیدا دەڵێت: سەرپێچییەکان و بۆردومانەکانی تورکیای داگیرکەر لە ناوچە باکوورییەکانی سووریا شتێکی قبووڵ نەکراوە و پێویستە تورکیا کۆتایی بەو داگیرکارییە بهێنێت.
ئەو بەرپرسەی مەسەدە دەشڵێت ئەو لایەنانەی ئەوان لەگەڵیان دیداریان کردووە جەختیان کردۆتە سەر پشتگیری کردنیان لە ئیدارەی خۆسەر بۆ باشترکردنی ژێرخانەکان و پێدانی پشتگیری لە کەرتی پەروەردە و ئابووری.
شایانی باسە ڕۆژی 29ی سێپتەمبێر شاندی مەسەدە لەگەڵ جوودی هوود بریکاری یەکەمی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دیداری کرد.
Your Comment