کوردپرێس:
مستەفا بالی بەرپرسی ڕاگەیاندن لە سوپای سووریای دیموکرات لە گفتوگۆیێکی لەگەڵ کوردپرێس وتوویەتی مەنبەج لەلایەن ئەنجومەنی مەدەنیی شارەکەوە ئیدارە دەکرێت کە لە کورد و عەرەب و ئتنیکەکانی دیکە پێک هاتووە هەر بۆیەش زەروورەت نییە داگیرکەر بێتە نێو شارەکەوە.
ناوبراو زیادی کرد: هەر ڕێککەوتنێکیش لە نێوان ئەمریکا و تورکیا ئەنجام بووبێت ئەوا پێوەندیی بە ئەنجومەنی مەدەنیی مەنبەجەوە نییە و ڕێگە نادەن تورکیا بێتە نێو شارەکەوە.
مستەفا بالی گوتیشی ئەوەی وەزیری دەرەوەی تورکیا ئیدعا دەکات هێزی یەپەگە لە مەنبەجە ئیدعایێکی درۆ و بێ بنەمایە و یەپەگە پاش ئەوەی ئەرکی خۆی لە مەنبەج ڕاپەڕاند ئیدارەی شارەکەی بە دەست ئەنجومەنی مەدەنیی مەنبەج سپارد و شارەکەی چۆڵ کرد و دیارە ئەو لێدوانەی وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ هەڵگیرساندنی ئاگری شەڕ دێتە ئاراوە.
ناوبراو جەختیشی کردەوە کە بێ وەڵام نابن لە هەموو چەشنە جووڵەیێکی سەربازیی تورکیا لە ناوچەکە.
Your Comment