به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێزه‌ر ناوێرت وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له 30ی ئه‌یلوولی 2018دا ڕایگه‌یاند: "پیرۆزبایی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین و هانیان ده‌ده‌ین به خێرایی حكوومه‌تی نوێ پێكبهێنن."
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا گوتیشی: "پیرۆزبایی له گه‌لی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ده‌كه‌ین كه به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كرد و پڕۆسه‌ی ده‌نگدان خاڵێكی گرنگی هه‌موو كۆمه‌ڵگایێكی دیموكراسییانه‌یه و ئێستاش چاوه‌ڕێی ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی ئه‌نجامه‌كان ده‌كه‌ین و ئه‌وه‌ی ئاگادارم هێشتا ڕانه‌گه‌یاندراوه و له‌نزیكه‌وه چاودێری ئه‌و پرسه ده‌كه‌ین و هانی پێكهێنانی حكوومه‌تێكی خێرا له هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ین."
ناوێرت له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری عێراقه‌وه ڕوونی کرده‌وه که ئه‌وان پشتگیری له لایه‌نێک و کاندیدێکی دیاریکراو ناکه‌ن به‌ڵام پشتگیری له پرۆسه‌یێکی ڕوون و دادپه‌روه‌رانه ده‌که‌ن.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه (٣٠ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨) هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان به‌ڕێوه چوو و به گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌رایییه نافه‌رمییه‌كان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا پارتی دیموكراتی كوردستان توانیویه‌تی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت و به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتیش ڕایگهیاندوووه که "چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن له 42 تا 44 كورسی په‌رله‌مان به‌ده‌ست بهێنن."
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment