وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران پیرۆزبایی له‌ به‌رهه‌م ساڵح ده‌کات

به‌شی ئێران/ کوردی- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران پیرۆزبایی له‌ به‌رھه‌م ساڵح ده‌کات به‌ بۆنه‌ی ھه‌ڵبژاردنی به‌ سه‌رۆک کۆماری عێراق.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ھرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران پێشوازی له‌ ھه‌ڵبژاردنی به‌رھه‌م ساڵح کردووه‌ به‌ سه‌رۆک کۆماری عێراق و پیرۆزبایی لێکردوووه‌.

به‌هرام قاسمی ڕای‌گه‌یاندوووه‌: "ھیوادارین په‌یوه‌ندییه‌ مێژوویی و برایه‌تییه‌که‌ی نێوان ئێران و عێراق له‌ قۆناغی نوێدا زیاتر گه‌شه‌کردن به‌خۆوه‌ ببینێت".

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هیواى خواستوووه‌ هه‌ڵبژاردنى به‌رهه‌م ساڵح ببێته‌ھۆی گه‌شه‌کردنی ئابووری و په‌ره‌پێدانی ھاوڕێتیی نێوان ھه‌ر دوو گه‌ل و ھاوکارییه‌کانی نێوان ھه‌ر دوو وڵات له‌سه‌ر ھه‌ر دوو ئاستی ھه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی گه‌شه بکات.

شایانی باسه‌؛ شه‌وی سێشه‌ممه‌ (٢ ی تشرینی یه‌که‌می ٢٠١٨) به‌ ٢١٩ ده‌نگ و له‌ خولی دووه‌می ده‌نگداندا په‌رله‌مانی عێراق به‌رھه‌م ساڵحی به‌ سه‌رۆک کۆماری عێراق ھه‌ڵبژارد.

سه‌رچاوه‌: ئاژانسی ته‌سنیم

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38480

Your Comment

You are replying to: .
captcha