وەزیری دەرەوەی ئێران: وچانێکی دیکەش ددان بە خۆدا دەگرین

بەشی ئێران/کوردی- محەمەد جەواد زەریف لە لێدوانێکدا سەبارەت بە بڕیاری ئێران بۆ مانەوە یان کشانەوە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی وتوویەتی: ئێران بڕیاری داوە وچانێکی دیکەش بخایەنێت تاکوو بزانین دۆخەکە چی بەسەر دێت بەڵام سەبری ئێرانیش ئاستێکی دیاریکراوی هەیە و تاهەتایە سەبوور نابین.

کوردپرێس:

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا بە تەلەڤزیۆنی "بی بی سی"ی وتووە ئەمریکا چاوەڕوانی ئەوە نەبێت کە ڕێککەوتنێکی باشتر لەم ڕێککەوتنە ئەتۆمییەی بە نسیب ببێت لە بەر ئەوەی ئەو ڕێککەوتنە تەنها ئیتفاقی نێوان من و جۆن کێری یان ڕۆحانی و ئۆباما نەبوو بەڵکوو ڕێککەوتنی نێوان ئێران و 6 وڵاتی دیکەی جیهان بوو و بەو ئاسانییە ناکرێت نادیدە بگیردرێت.

ناوبراو سەبارەت بە ئەگەری دیداری نێوان ترەمپ و ڕۆحانیش ڕایگەیاند: هیچ شتێک موستەحیل نییە؛ بەڵام ئەگەر شتی وایش بکرێت ئەوا دیداری نێوان دوو سەرۆککۆمارە کە ئەنجامەکەی دوو ڕەسمی یادگاری و دوو بەڵگە بەیاننامەیە کەچی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و وڵاتانی 5 کۆ یەک ڕێککەوتنێکی 150 لاپەڕەیییە کە لە سەر وشە بە وشەی ئەو ڕێککەوتننامەیە هەموو وڵاتانی بەشداربووی ڕێککەوتنەکە و یەکێتیی ئەورووپا دانووستانیان لە سەر کردووە.

وەزیری دەرەوەی ئێران گوتیشی ئێستا کاتی ئەوە هاتوو ئەورووپا بەڵێنەکانی بخاتە قۆناغی جێبەجێ کردنەوە لە بەر ئەوەی ئێمە تەنها تۆزێکی دیکە دەخایەنین و ئاسایییە کە ئێمەش تا هەتایە سەبوور نابین.

زەریف زیادیشی کرد: دەمەوێت ترەمپ لەوە دڵنیا بکەمەوە کە ڕێککەوتنێکی باشتر لە ڕێککەوتننامەی ئەتۆمیی ئێران و وڵاتانی 5 کۆ یەکی لە ئێرانەوە بە نسیب نابێت.

News Code 38478

Your Comment

You are replying to: .
captcha