بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیێندراوەكەی كۆمسیۆن ھاتووە: "ئەو ژمارانەی لە كەناڵەكانی پارت و لایەنە سیاسییەكانەوە سەبارەت بە ئەنجامەكان بڵاو دەكرێنەوە فەرمی نین. ئەنجامی بەرایی لەلایەن ئەنجوومەنی كۆمسیارانەوە، دوای یەكلاكردنەوەی سەرجەم سكاڵاكان رادەگەیێندرێت".
پێشتر شێروان زرار، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو: "لەکۆی 1260 بنکەی دەنگدان، ئەنجامی 947 بنکەی دەنگدان یەکلایی کراونەتەوە و دەنگدانی 313 بنکەی دیکە ماون، ئومێد دەكەین تا ئێوارەی ئەمڕۆ بتوانین ئەنجامی ھەموو بنكەكانمان پێبگات".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment