به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به SNNی ڕاگه‌یاند: ژماره‌یێک چه‌كداری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له به‌رده‌م مه‌كۆی كه‌لاری ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه كۆ ببوونه‌وه به‌ڵام قسه‌مان له‌گه‌ڵدا كردن و به‌ڵێنیان دا ئه‌و چه‌كدارانه بكشێننه‌وه و ورده ورده‌ش ئه‌و چه‌كدارانه‌یان كشاندۆته‌وه.
ناوبراو وتیشی: "له ڕۆژی ده‌نگدانی تایبه‌ته‌وه له ئیداره‌ی گه‌رمیان ژوورێكی عه‌مه‌لیاتمان پێكهێناوه كه نوێنه‌ری هه‌موو حزبه به‌شداره‌كانی هه‌ڵبژاردنی تێدایه و قائیمقامی كه‌لاریش كه له‌سه‌ر پشكی گۆڕانه ئاماده‌یی هه‌یه له‌و ژووره عه‌مه‌لیاته‌دا و قسه‌مان له‌گه‌ڵیان كردوووه و به‌ڵێنیان داوه هێزه‌كه‌یان بكشێننه‌وه و هیچ نیازێكی خراپ له‌ئارادا نییه".
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌وه‌شی راگه‌یاند "به به‌رپرسه باڵاكانی گۆڕانمان وتوووه حكوومه‌ت نوێنه‌رایه‌تی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌كات و ئه‌گه‌ر كێشه‌یێک هه‌بێت حكوومه‌ت ده‌ستێوه‌ردانی ده‌بێت و هیچ حزبێكیش بۆی نییه ده‌ستێوه‌ردان بكات".
سه‌ڵاح کوێخا ڕاشی‌گه‌یاند: فه‌رمان به سه‌رجه‌م ئه‌و هێزه ئه‌منییانه كراوه كه پارێزگاری له بنكه‌كانی ده‌نگدان ده‌كه‌ن له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان و ڕێگه به ده‌ستێوه‌ردانی هیچ كه‌س و لایه‌ن و حزبێک نه‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانیش بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment