به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 30ی ئه‌یلوول نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له به‌یاننامه‌یێکدا ڕایگه‌یاندوووه "له دیدارێکدا تاوتوێی گرنگترین گۆڕانکارییه سیاسییه‌کان کرا تایبه‌ت به بواری ناوخۆیی، له‌گه‌ڵ وتوێژی لایه‌نه سیاسییه‌کان سه‌باره‌ت به پێک‌ھێنانی حکوومه‌تی نوێ و پۆستی سه‌رۆک کۆمار."
نووسینگه‌ی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی کردوووه به‌وه‌ی "لای خۆیه‌وه حه‌لبووسی ته‌ئکیدی کرده‌وه له‌سه‌ر گرنگیی گه‌یشتنی لایه‌نه سیاسیه‌کان به ته‌وافوقێک بۆ دیاری کردنی ئه‌و که‌سایه‌تییه‌ی پۆستی سه‌رۆک کۆمار وه‌رده‌گرێت که خولیاکانی گه‌لی عێراق به‌دیبێنێت و جیاکاری و لایه‌نگیری له نێوان پێکھاته‌کاندا نه‌کات."
له به‌شێک له به‌یاننامه‌که‌دا هاتوووه که قۆناغی داھاتوو حکوومه‌تێکی به‌ھێزی پێویسته تا بتوانێت ڕووبه‌ڕووی به‌ربه‌سته‌کان ببێته‌وه و به‌رژه‌وه‌ندیی وڵات له‌سه‌ر ھه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییێکی حزبی و به‌شێکی دیاریکراوه‌وه دابنێت.
ھه‌روه‌ھا لای خۆیه‌وه دکتۆر به‌رھه‌م ساڵح ھه‌ڵوێستی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی به‌رز نرخاندوووه بۆ پشتیوانییه‌کانی له پێکھاته‌کانی گه‌لی عێراق و ھیوای سه‌رکه‌وتنیشی بۆ سه‌رۆکی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران خواستوووه له‌سه‌رکه‌وتنی زیاتر و پێشکه‌وتنی زیاتر له پێناو خزمه‌ت کردنی عێراق و گه‌له‌که‌یدا.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment