به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 30ی ئه‌یلوول هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێوه چوو كه له دوای كۆتایی هاتنی پرۆسه‌كه له سه‌عات 6ی ئێواره، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانی و وته‌بێژی ئه‌و حیزبه رایگه‌یاند که ئه‌وان "ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه" و واژۆ له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان ناكه‌ن.
له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی ئه‌و هه‌ڵوێسته قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتیی نیشتمانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له میدیاكان ده‌ركه‌وت و پێچه‌وانه‌ی وته‌بێژی حیزبه‌كه‌ی هه‌ڵوێستی ڕاگه‌یاند.
قوباد تاڵه‌بانی له میانی لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند که یه‌كێتی هیچ هه‌ڵوێستێكی فه‌رمی له‌باره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن به ڕه‌تكردنه‌وه رانه‌گه‌یاندوووه چوونكه چاوه‌ڕێن بزانین چی ده‌بێت و ئه‌نجام چۆن ده‌بێت.
سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی گوتیشی: له هه‌موو دنیا كێشه‌ی هه‌ڵبژاردن و ساخته‌كاری هه‌یه و له هه‌رێمی كوردستانیش به هه‌مان شێوه بوووه، لێره و له‌وێ ڕووداو هه‌بوووه و سكاڵاش تۆمار كراوه.
قوباد تاڵه‌بانی له لێدوانه‌كه‌ی پاساوی بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی وته‌بێژی یه‌كێتی هێنایه‌وه و ڕای‌گه‌یاند که سه‌عدی پیره مه‌به‌ستی بوووه ئه‌گه‌ر ساخته‌كاری زۆر كرابێت ئه‌وه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن قبووڵ ناكه‌ین بۆیه ده‌بێت جارێ چاوه‌ڕێ بین.
هاوكات هه‌ر شه‌وی ڕابردوو حاكم قادر به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له سلێمانی و كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی ئه‌و حیزبه گوتی که ئه‌وان "سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ده‌ستهێناوه".
ئه‌و هه‌ڵوێسته جیاوازانه‌ی به‌رپرسانی یه‌كێتی له كاتێكدا بوو ئه‌و حیزبه ناڕازی بوو له شێوازی به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌وه‌ی ڕێكاره‌كانی كۆمسیۆن بۆ ده‌نگدان قورس بوووه.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment