كۆمیسیۆن: ڕێژه‌ی به‌شداریی هاووڵاتییان له‌ هه‌ڵبژاردن 57% بوووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی ‌هه‌رێمی كوردستان ڕێژه‌ی به‌شداری كردنی له‌ هه‌ڵبژاردنی ڕاگه‌یاند و گوتی: "ڕێژه‌ی به‌شداری كردن له‌ هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی کوردستان 57.23 له‌سه‌د بوووه‌."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شیروان زرار گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانی و نزیک به‌ كاتژمێر 10ی شه‌وی 30ی ئه‌یلوول ئه‌نجامی ڕێژه‌ی ده‌نگدانی له‌ پارێزگاكانی هه‌رێم بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاند.

ناوبراو گوتیشی: "پارێزگای هه‌ولێر ڕێژه‌ی به‌شداری كردن تێیدا 58.58 له‌سه‌د بوووه‌، پارێزگای سلێمانی 54.90 له‌سه‌د، پارێزگای دهۆک 61.87 له‌سه‌د بوووه‌، پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ڕێژه‌ی به‌شداری كردن تێیدا بریتی بوووه‌ له‌ 60.90 له‌سه‌د و كۆی گشتیش 57.23 له‌سه‌د بوووه‌.

گوته‌بێژی كۆمیسیۆن سه‌باره‌ت به‌ دواكه‌وتنی ڕاگه‌یاندنی ڕێژه‌ی به‌شداری كردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 30ی ئه‌یلوول گوتی: "كۆمه‌ڵێک بنكه‌ ئه‌نجامه‌كانیان دواكه‌وت بۆیه‌ ئێستا راگه‌یه‌نرا و له‌ ماوه‌ی 72 كاتژمێردا ئه‌نجامه‌كانی به‌رایی راده‌گه‌یێندرێت."

بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان زیاتر له‌ 770 كاندید له‌ 29 قه‌واره‌ی سیاسی ڕكابه‌رایه‌تیی له‌سه‌ر 111 كورسیی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38408

Your Comment

You are replying to: .
captcha