یەکێتی ڕەخنە لە 6 بڕیارەکەی کۆمسیۆن دەگرێت

<p dir="RTL" style="margin-right: 18pt; text-align: justify;">بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- راوێژکارێکی یاسایی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، بڕیارەکانی کۆمیسیۆن نایاسایین و داوا دەکەین بەزووترین کات ئەو بڕیارانە رابگرێت.

کوردپرێس:

سمکۆ ئەسعەد، راوێژکاری یاساییی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "لێدوانی ئەمڕۆمان لەبارەی دوایین رێنماییە کە لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستانەوە دەرچووە، لەسەر بنەمای تانەلێدان لە بەرژەوەندیی یاسا، ئەو رێنماییەی کۆمیسیۆن بەر لە سێ کاژێر لەچوونە نێو رۆژی هەڵبژاردنەوە دەریکردووە، چەند پرسیارێکی یاسایی هەڵدەگرێت.

رێنماییەکە باس لەوە دەکات کە پەیوەندیی هەیە بە شێوازی پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، هەروەها بەڵگەنامە پێویستەکان بۆ کاتی دەنگدان کە ئیزافەی خستووەتە سەر، ئێمە وەک یەکێتی ئەو بڕیارانە بە نایاسایی دەزانین و دەبێت بەزوورین کات ئەو بڕیارانە رابگرێت".

ناوبراو دەشڵێت: " ئاشکرایە کە بەپێی یاسای ژمارەی 4ی ساڵی 2014 کە تایبەتە بە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان هەندێک رێنمایی هەیە ناکرێت پێچەوانە یاسا بێت، یەکێک لەوانە کە ئەمشەو کۆمیسیۆن ئەم رێنماییەی دەرکردووە، رەچاوی ماوەی تانە لێدانی نەکردووە، کە دەبوو ئەو رێنماییەی رەچاوکردبا، بەڵام هیچ کاتێک بۆ تانەلێدان نییە".

شەوی شەممە (29-9-2018) لە کۆنگرەیێکی رۆژنامەڤانیدا، ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی کوردستان شەش بڕیاری بەپەلەی دەرکرد و رایگەیاند، لە رۆژی دەنگداندا ئەوەی "رەگەزنامەی عێراقی- جنسیە عێراقی" دەبات پێویستە "ناسنامەی باری شارستانیشی - هەویەی ئەحوال مەدەنی" پێبێت، ئەگەرنا ناتوانێ دەنگ بدات.

News Code 38378

Your Comment

You are replying to: .
captcha