کوردپرێس:
سمکۆ ئەسعەد، راوێژکاری یاساییی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "لێدوانی ئەمڕۆمان لەبارەی دوایین رێنماییە کە لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستانەوە دەرچووە، لەسەر بنەمای تانەلێدان لە بەرژەوەندیی یاسا، ئەو رێنماییەی کۆمیسیۆن بەر لە سێ کاژێر لەچوونە نێو رۆژی هەڵبژاردنەوە دەریکردووە، چەند پرسیارێکی یاسایی هەڵدەگرێت.
رێنماییەکە باس لەوە دەکات کە پەیوەندیی هەیە بە شێوازی پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، هەروەها بەڵگەنامە پێویستەکان بۆ کاتی دەنگدان کە ئیزافەی خستووەتە سەر، ئێمە وەک یەکێتی ئەو بڕیارانە بە نایاسایی دەزانین و دەبێت بەزوورین کات ئەو بڕیارانە رابگرێت".
ناوبراو دەشڵێت: " ئاشکرایە کە بەپێی یاسای ژمارەی 4ی ساڵی 2014 کە تایبەتە بە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان هەندێک رێنمایی هەیە ناکرێت پێچەوانە یاسا بێت، یەکێک لەوانە کە ئەمشەو کۆمیسیۆن ئەم رێنماییەی دەرکردووە، رەچاوی ماوەی تانە لێدانی نەکردووە، کە دەبوو ئەو رێنماییەی رەچاوکردبا، بەڵام هیچ کاتێک بۆ تانەلێدان نییە".
Your Comment