وەزیری نەوتی عێراق: ڕۆژانە 30 هەزار بەرمیل نه‌وت له‌ بیره‌نه‌وته‌كانی مووسڵ دەردەهێنرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جه‌بار لعێبی وه‌زیری نه‌وتی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كردووه‌، ده‌رهێنانی نه‌وت له‌ بیره‌ نه‌وته‌كانی گه‌یاره‌ له‌ باشووری خۆرئاوای مووسڵ ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه‌ و رۆژانه‌ 30 هه‌زار به‌رمیل ده‌رده‌هێنرێت.

کوردپرێس:

جه‌بار لعێبی وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاندووه‌ كه‌ كاركردن له‌ بیره‌نه‌وته‌كاندا به‌رده‌وامه‌ و ئامانجیانه‌ تا كۆتاییی ساڵ توانای رۆژانه‌ بگه‌یه‌ننه‌ 60 هه‌زار به‌رمیل.

شارۆچكه‌ی گه‌یاره‌ كه‌ خاوه‌نی زۆرترین یه‌ده‌گی نه‌وته‌، 50 بیره‌ نه‌وتی تێدایه‌ و دوای ئه‌وه‌ی له‌ 10ی حوزه‌یرانی 2014 كه‌وته‌ ده‌ستی داعشه‌وه‌، ماوه‌ی سێ ساڵ له‌ژێر ده‌ستی رێكخراوه‌كه‌دا مایه‌وه‌ و به‌ فرۆشتنی نه‌وته‌كه‌ی به‌ڕێگای قاچاخ، داهاتێكی زۆری لێوه‌ ده‌ست ده‌كه‌وت.

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق دوای ئه‌وه‌ی له‌ 17ی تشرینی یه‌كه‌می 2016دا ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵیان ده‌ستپێكرد، 3ی تشرینی دووه‌م توانییان شارۆچكه‌ی گه‌یاره‌ كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه‌.

به‌ڵام رێكخراوی تیرۆرستیی داعش كه‌ ناچار بوو بیره‌نه‌وته‌كانی گه‌یاره‌ به‌جێ بهێڵێت، 30 له‌ بیره‌ نه‌وته‌كانی ئاگر تێبه‌ردا. حكوومه‌تی ناوه‌ندیی عێراقیش هه‌وڵی زۆری دا بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ و سه‌رباری ئه‌وه‌ش ناوچه‌كه‌ زیانی زۆری به‌ركه‌وت.

News Code 38311

Your Comment

You are replying to: .
captcha