ناوەڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی شاندێكی یه‌كێتیی له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌شاری نه‌جه‌ف له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سائیروون كۆ بووه‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ شاندێكی یه‌كێتی به‌سه‌رۆكایه‌تیی به‌رهه‌م ساڵح، له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سائیروون كۆ بووه‌وه‌، كه‌ به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌، كه‌ مه‌به‌ست له ‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ گفتوكردن بوو له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆک كۆمار ‌و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق.

هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌ جەخت لەمافە دەستورییەکانی کورد کرایەوە کە دەبێت هەموو ئەو گرفت وکێشە دەستورییانەی کورد چارەسەر بکرێن.

له ‌ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه‌ شانده‌كه‌ی یه‌كێتی له ‌شاری به‌غدایه‌‌ و له‌گه‌ڵ زۆرێک له‌لایه‌ن سیاسییه‌كانی عێراق كۆ بوونه‌ته‌وه‌، كه‌ ئامانجی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ پرسی سه‌رۆک كۆمار‌ و به‌ده‌ست هێنانی پاڵپشتی لایه‌نه‌ عێراقیه‌كانه‌ به‌سوودی كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی بۆ پۆستی سه‌رۆک كۆمار.

سەرچاوە: میدیاکانی هەرێم

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38309

Your Comment

You are replying to: .
captcha