به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26ی ئهیلوول حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌ركۆماری ئێران كه به مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له ٧٣ه‌مین كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان له شاری نیویۆركه له‌گه‌ڵ تێرێزا مای سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا و ئیمانوێل ماكرۆن سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا كۆ بوووه‌وه.
له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كانه‌وه سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری ئێران ڕایگه‌یاند: ڕۆحانی به پێویستی زانیوه بۆ به‌رده‌وامیدان به ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی به تایبه‌ت له بواری ئابووری پێویسته به شێوه‌یێكی چالاكانه به‌رده‌وام بن له هه‌ماهه‌نگی و ڕاوێژ و ڕاگۆڕینه‌وه.
له ڕاگهیهندراوهكهدا تیشک خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ڕۆحانی ئاماژه‌ی به‌وه داوه وڵاته‌كه‌ی ده‌یه‌وێت په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا بدات له بواره جیاجیاكاندا و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له سیسته‌می بانكی كاریگه‌ریی باشی ده‌بێت له بواری ئابووری، بازرگانی و وه‌به‌رهێنان.
تێرێزا مای سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا به پێویستی زانیوه ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بپارێزرێت و پشتگیریی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له هه‌موو بواره‌كان به په‌یوه‌ندییه ئابوورییهكانیشهوه.
له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رکۆمارانی ئێران و فه‌ڕه‌نسا جه‌خت له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كان كراوه‌ته‌وه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ر دوو وڵات له بواری وزه، ئابووری و بازرگانیدا.
هه‌ردوولاش هاوڕابوون له‌سه‌ر پێویستی پاراستنی ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment