بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له راگه‌یێندراوێكدا رایگه‌یاند ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران له كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌مڕۆیدا بڕیارێکی نوێی ده‌ركردووه.
له بڕیاره‌كەدا هاتووه: زیادکردنی رێکاری وێنەگرتنی دەنگده‌ران، بەشێوەیێک هەر دەنگدەرێک پێش ئەوەی دەنگ بدات وێنەیێکی نزیکی خۆی و ئەو بەڵگەنامەیه بگرێت کە دەنگی پێدەدات، لەلایەن فەرمانبەرانی وێستگەوە دەپارێزرێت و دەنێردرێت بۆ ئەو هەژمارەی کە کۆمیسیۆن بۆی دیاری دەکات و دواتریش لەلایەن فەرمانبەرانی بنکەی لاوەکییەوە ئەو وێنانە وەردەگیرێت و لە کۆمپیوتەری تایبەت بەو بنکەیە هەڵدەگیرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment