بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له چوارچێوه‌ی كۆبوونهوهکانی کۆمەڵەی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا كه له نیویۆرک به‌ڕێوه ده‌چێت، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی لایه‌نی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا، رووسیا، به‌ریتانیا و ئێران به سه‌رۆكایه‌تی نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، فێدێریکا مۆگێرینی كۆ بوونه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه فێدێریکا مۆگێرینی له كۆنگرهیێكی رۆژنامه‌وانییدا راگهیێندراوێكی هاوبه‌شی خوێنده‌وه كه سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كان په‌سه‌ندیان كردبوو.
له راگه‌یێندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه به‌شداربوان پێداگرن له‌سه‌ر درێژه‌دان به جێبه‌جێ كردنی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی به شێوه‌یێكی "ته‌واو و كاریگه‌ر"، هه‌روه‌ها تیایدا باس له‌وه كراوه كه لایه‌نه‌كان له دوای بڕیاری تاک لایه‌نه‌ی ئه‌مریكا بۆ كشانه‌وه له رێككه‌وتنه‌كه و دووباره سه‌پاندنه‌وه‌ی سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پراكتیكی.
له راگه‌یێندراوه‌كه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته ڕوو كه به‌شداربوان هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێران به‌رپرسیارێتیه‌كانی په‌یوه‌ست به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی به‌جێ گه‌یاندووه، جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر ئێران بڕگهیێكی سه‌ره‌كیی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمییه.
هاوكات له راگه‌یێندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه به‌شداربوان به مه‌به‌ستی ئاسانكاری بۆ بازرگانی گشتیی له‌گه‌ڵ ئێران به بازرگانی غازی سروشتیشه‌وه رێككه‌وتوون له‌باره‌ی بنیاتنانی میكانیزمێكی نوێ كه كه‌ناڵی تایبه‌ت له خۆده‌گرێت بۆ پێدانی پاره.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یێندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه ئه‌و میكانیزمه متمانه ده‌گێرێته‌وه بۆ ئه‌و ئه‌كته‌ره ئابوورییانه‌ی بازرگانی ره‌وا له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر هاریكاری.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment