به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دیندار زێباری به‌رپرسی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ھه‌رێمی کوردستان له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی: ئێستا ٢١٦ ھه‌زار فێرخوازی ئاوا‌ره‌کانی سووریا له قوتابخانه و خوێندنگه‌کانی ھه‌رێمی کوردستاندا درێژه به خوێندن ده‌ده‌ن. به جۆرێک ٧٤ ھه‌زاریان ده‌که‌ونه سنووری قوتابخانه‌کانی ھه‌ولێر و ٥٢ ھه‌زاریش له سلێمانی و ٩٠ ھه‌زاریش له دھۆک ده‌خوێنن، ئه‌وه‌ش "قورسایییێکی زۆری دارایی خستووه‌ته سه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ھه‌رێمی کوردستان."
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که ھه‌رێمی کوردستان بوووه‌ته شوێنی مانه‌وه‌ی زیاتر له ٢٤٠ ھه‌زار په‌نابه‌ری سووریا له ھه‌رێمی کوردستان و زیاتر له ٣٧ که‌مپ بۆ په‌نابه‌ران دابین کراون بۆ درێژه‌دان به ژیان و مانه‌وه‌ی ئه‌و ئاوارانه‌ی له ئه‌نجامی شه‌ڕه‌کانی سووریا و ھێرشه‌کانی داعش له عێراقدا ئاواره بوون و له‌و چوارچێوه‌شدا سێ ھه‌زار و ٤٠٠ رێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی و زیاتر له ٣٥ کونسووڵگه‌ریی وڵاتان له ھه‌رێمی کوردستاندا ھه‌ن.
به‌رپرسی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ھه‌رێمی کوردستان ڕاشی‌گه‌یاند: له ماوه‌ی ڕابردوودا دوو ھه‌زار و ٦٥٢ که‌س به تۆمه‌تی داعشبوون ده‌ستگیر کراون و یه‌ک ھه‌زار و ١٠٠ که‌سیش تۆمه‌ته‌که‌یان به سه‌ردا ساغ بوووه‌ته‌وه، ھاوکات یه‌ک ھه‌زار و ٧٠ که‌سیش بێ‌تاوان ده‌رچوون. ھه‌روه‌ھا له ئه‌نجامی ھێرشه‌کانی داعشدا سێ ھه‌زار و ٩٥ ھاووڵاتیی ئێزیدی بێسه‌روشوێن بوون.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment